زایەڵە-ماوه‌ی 24 كاتژمێره‌ حكومه‌تی عێراقی بڕی 761 ملیار و 146 ملیۆن دیناری ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كردووه‌ ، به‌ڵام حكومه‌ته‌ ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كه‌ی هه‌رێم به‌ بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ كاربه‌ڕێكه‌ره‌كه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ ڕاناكێشێت و لیستی مووچه‌ دواده‌خات.


له‌ ئێستادا په‌یجه‌كانی نزیك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت و حزبه‌كه‌ی كه‌وتونه‌ته‌ هێرش بۆ سه‌ر عێراق و وه‌زیری دارایی و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕڵی عێراق ، كه‌ له‌ كاتێكدا هه‌موان ده‌زانن كه‌وا ئه‌وه‌ی لێره‌ كه‌مته‌ره‌خه‌مه‌ حكومه‌ته‌ كاربه‌ڕێكه‌ره‌كه‌ی هه‌رێمه‌.


ئێستا 761 ملیار له‌ هه‌رێمه‌ و هه‌رێمیش ئه‌مساڵ ته‌نها داهاتی ناوخۆی 5 مانگی ڕه‌وانه‌ی عێراق كردووه‌ كه‌ ئه‌ویش ته‌نها نزیكه‌ی 350 ملیار دیناره‌ و له‌ كاتێكدا پێویستبوو تریلیۆنێك و 760 ملیار دیناڕ ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات ، به‌ڵام چاره‌كێكی ئه‌و پاره‌ی ڕةوانه‌ كردووه‌ و ئێستاش په‌یجه‌كانیان گه‌رم كردووه‌ به‌ هێرش بۆ سه‌ر عێراق و ئه‌وان تاوانبار ده‌كه‌ن له‌ نه‌ناردنی مووچه‌ی ته‌واو.


جێگه‌ی باسه‌ له‌ ئێستادا له‌م كاته‌دا كه‌ هه‌رێم بانگه‌شه‌ی نه‌بونی ده‌كات ، به‌ڵام له‌ كۆتا لێدوانی سه‌رۆكه‌ كاربه‌ڕێكه‌ره‌كه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌ ماوه‌به‌سه‌ر‌چووه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌ ته‌نكه‌ر ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌كرێت و داهاتی ئه‌م ته‌نكه‌رانه‌ش زیاتره‌ له‌ 600 ملیار دینار و داهاتی زه‌به‌لاحی ناوخۆشمان كه‌ زیاتر له‌ 300 ملیار دینار ، كه‌ ته‌نها به‌م داهاتانه‌ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌غدا ده‌توانن ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ بكه‌ن ، به‌ڵام دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار دوای زیادكردنی ده‌نگه‌كانیان له‌ هه‌ڵبژاردندا بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌وا ده‌توانن زیاتر هاوڵاتیان ئه‌م هه‌رێمه‌ بچه‌وسێننه‌ و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دوباره‌ ده‌نگه‌كانیان زیاد ده‌كات.


به‌غدا داوای له‌ هه‌رێم كردووه‌ كه‌وا هه‌رچی زووه‌ مووچه‌ی مانگی 10 دابه‌ش بكات و تاوه‌كو مووچه‌ دابه‌ش نه‌كرێت مووچه‌ی مانگی داهاتوو ڕه‌وانه‌ ناكرێت ، به‌غدا له‌به‌ر بڕیاره‌كانی دادگای فێدڕاڵی زۆرترین كار ئاسانی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كردووه‌ ، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی هیچ بڕیارێكی دادگای فیدڕاڵی نه‌بووه‌.


ئەوەش زانراوە،كه‌وا سه‌رۆكی ئه‌م حكومه‌ته‌ ماوه‌به‌سه‌رچووه‌ به‌نیازه‌ ڕێكه‌وتنێك بكات و داوایه‌ك له‌ به‌غدا بكات كه‌وا هه‌ر سێ 761 ملیار دیناره‌كه‌ ڕةوانه‌ی هه‌رێم بكرێت كه‌ ده‌كاته‌ 2 تریلیۆن و 283 ملیار دینار و ئه‌م حكومه‌ته‌ سه‌ركه‌وتووه‌ی هه‌رێم ده‌ست بكات به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 و 11 و ئیتر بابه‌تی مووچهی ساڵی 2024 دابخات و مووچه‌یه‌ك بچێته‌ سه‌ر پاشه‌كه‌وت و وه‌كو پاشه‌كه‌وته‌كانی دیكه‌ ، كه‌له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌وپاره‌یه‌ی به‌غدا 2 مووچه‌ی لێ دابه‌ش بكرێت دوباره‌ 345 ملیار ده‌مێنێته‌وه‌ و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ش ده‌خاته‌ خه‌زێنه‌ی خۆیه‌ و دواتریش ده‌ڵێت پاره‌ نییه‌.

ک