زایەڵە- سایلۆی سلێمانی: ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین کە گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، لە پسوڵەی ژمارە هەزار و 684 تاوەکو هەزار و 800، سبەینێ سێشەممە سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و دانەوێڵەی هەولێر رایگەیاند، رۆژی سێشەممە کە دەکاتە 3ی ئەم مانگە، دابەشکردنی چەکی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر دەستپێدەکات.
 هەروەها، سایلۆی قوشتەپە جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە، كە هەمان ڕۆژ دابەشکردنی چەک دەستپێدەکات.
ک