زایەڵە-قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە ئەلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی روسیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە (2/12/2024) لە هەولێر بە ئامادەبوونی دابان شەدەڵە، جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و ماکسیم رۆبین، کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێم ئامادەی بوون، باس لە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە یەکەم دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمان کرد و هیوای خواست لە دوای یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان لایەنە سیاسییەکان هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ لێکتێگەیشتن و رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو. راشیگەیاند هەرێمی کوردستان لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا بە قۆناغی زۆر قورسدا تێپەڕبووەوە و پێویستە حکومەتی داهاتوو بە شێوەیەک پێکبهێنرێت کە بتوانێت لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاوڵاتییانی کوردستان بێت و دادپەروەرانە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکرا لەبارەی دۆخی سوریا و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی. هەردوولا هیوایان خواست لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم بە شێوەیەک مامەڵە بکەن سەقامگیری عێراق و کوردستان پارێزراوبێت.
ک