زایەڵە - وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند؛ تاران و ئەنقەرە لەسەر ئەوە ڕێککەوتون کە سوریا نابێت ببێتە ماڵی گروپە تیرۆریستییەکان.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ هاکان فیدان هاوتا  تورکەکەیدا  ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا  لە ئەنقەرە سەبارەت بە دۆخی سوریا ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆ و دانوستانەکانی هەردوولا لە ئەنقەرە دۆستانە و بنیاتنەر بوو.

عێراقچی هێمایی بۆ ئەوەشکرد" تاران و ئەنقەرە لەسەر ئەوە ڕێککەوتون کە سوریا نابێت ببێتە ماڵی گروپە تیرۆریستییەکان". 

هەروەها لای خۆیەوە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند" وڵاتەکەی نایەوێت شەڕی ناوخۆی سوریا زیاتر پەرەبسێنێت". 

فیدان ڕاشیگەیاند" پێویستە لەم قۆناغەدا هەوڵ بدرێت ڕووداوەکانی سوریا بە بوونی دەستێوەردانی دەرەکی ڕوون بکرێتەوە". 

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵێت" پێشهاتەکانی ئەم دواییە جارێکی دیکە دەریدەخەن کە دیمەشق دەبێت لەگەڵ گەلەکەی و ئۆپۆزسیۆن بگاتە ڕێککەوتن".