زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی چەرموو بە هاوکاری لەگەڵ تۆڕی شاخەوانی کوردستان، گەشتێکی شاخەوانی دیکەی بۆ سەر شاخی زەردی ڕەبەنە ئەنجام دا.

بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی چەرموو: گرووپەکەمان، بەتیمێکی تایبەت هەستا بەئەنجامدانی گەشتێکی تایبەت بۆشاخی زەردی ڕەبەنە لەبەرزی ١٨١٨مەتربەرز لەئاستی ڕووی دەریا لەسەر زنجیرە چیایی پیرەمەگروون هەرچەندە گەشتێکی سەخت بوو سوپاس بۆخوا بەسەلامەت گەیشتینە لوتکەیی شاخی زەردی ڕەبەنە و سوپاس بۆکاک خالید کۆتەڵی کە هاوکارمان بوو لەگەیشتنمان بەلوتکەیی زەردی ڕەبەنە و سوپاس بۆ بەشدار بووەکانی گەشتەکەمان کە پابەندنی ڕێنماییەکان بوون.