زایەڵە ـــ یەکێتی تۆپی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا چۆنیەتی و کاتی پێشبڕکێکانی خولی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕاگه یاند.
فیبا ئاسیا، وادەی نوێی یارییەکانی خولی باسکەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە 4 تا 10 ی ئازار ڕاگەیاند و هەروەها گۆڕانکاری لە شێوازی ئەنجامدانی یارییەکاندا کردووە.
لە کاتێکدا ساڵی پار پاڵەوانێتییەکە بە دوو گرووپ بەڕێوەچوو بەڵام لەم ماوەیەدا 6 هەڵبژاردەی ئامادەبوو لە خولی رۆژئاوای ئاسیا لە یەک گرووپدا بە شێوازی چوون و گەڕانەوە یاری دەکەن بۆ دیاریکردنی پاڵەوانێتییەکە.
بەم پێیە، 3 هەڵبژاردەی یەکەمی ئاسیا رێگەیان پێدەدرێت بەشداری لە قۆناغی کۆتایی خولی نایابی ڕۆژئاوای ئاسیا بکەن و دەبێت ڕووبەڕووی تیپە سەروونشینەکانی خولی هەرێمی کەنداو ببنەوە.
هەروەها ڕیازی لوبنانی و ساجس لوبنانی و ئەلوەحدەی سوریا و تەبێعەتی ئێران و ئەلدفاعی عێراق و ئەمان یونایتدی ئۆردۆن، شەش هەڵبژاردە دەبن کە بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.