زایەڵە ــــ کاپتنی تیمی شمشێربازی نیشتمانی وڵاتی ئێران، تاکە نوێنەر دەبێت لە خەڵاتی گەورەی(گرەندپێری) فەڕنسەدا.
پاڵەوانێتی شمشێربازی گراند پێری لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێدەکات و نزیکەی 220 یاریزانی شمشێربازی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لە کاتێکدا بڕیار بوو عەلی پاکدامەن و محەمەد فتوحی دوو نوێنەری وڵاتەکەمان بن بەڵام فتوحی لە کێبڕکێکە کشایەوە و بەم شێوەیە عەلی پاکدامان بەتەنیا بەشداری کبەرکێیەکە دەکات.
کاپتنی هەڵبژاردەی شمشێربازی ڕۆژی چوارشەممە بەرەو فەرەنسا بەڕێدەکەوێت.