زایەڵە- هێمن میرانی بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان: لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی كۆنترۆڵكردنی سیمكارتی بێ مۆڵەت، ژمارەیەك دوكان لەلایەن پۆلیسی رێكاری لە هەولێر داخران و ڕێوشوێنی یاسایی و دارایی توند لە بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.
بەگوێرەی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی ناوخۆ، هەر بریكارێكی كۆمپانیاكانی مۆبایل یان هەر فرۆشگە و دوكاندارێك، بێ تۆماركردن و گواستنەوەی خاوەندارێتی، سیمكارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بفرۆشێ، بە بڕی سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
وەزارەتی ناوخۆ رژدە لە سنووردانان بۆ ئەوانەی بیانەوێ یان بە بێ ئاگایی، بەشداری دەكەن لەگەڵ تاوانكاران و سیمكارتیان پێ دەفرۆشن، بۆ ئەوەی چەندان جۆری تاوان ئەنجام بدەن.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك ڕێنوێنیی بڵاو كردەوە كە نابێت هیچ كەسێك سیمكارتی بێ مۆڵەت بفرۆشرێت.
ک
December 03, 2024