زایەڵە-زه‌هره‌ به‌جاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ په‌رله‌مانی عێراق:له‌ ئه‌نجامی ئه‌و پێشێلكارییه‌ یاسایی و كارگێڕییه‌ زۆرانه‌ی هه‌یام یاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان، پابه‌ندنه‌بونی به‌ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت و یاسا كارپێكراوه‌كان، لیژنه‌كه‌یان بڕیاریدا له‌ پەرلەمان لێكۆڵینه‌وه‌ لە هه‌یام یاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كان بكات.

"لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان رێكاری واژۆ و پشتیوانی ئه‌ندامانی پەرلەمانی عێراقی وه‌رگرتوه‌، ئێستاش داواكاری لێپرسینه‌وه‌كه‌ له‌ قۆناغی ڕێكاره‌ كارگێڕییه‌كاندایه‌ بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ لێپرسینه‌وه‌كه‌".

زۆر سه‌رپێچی هه‌یه‌ كه‌ وایكردوه‌ لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن داواكارییه‌ك پێشكه‌ش بكات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان،  واده‌ی لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای خولی یاسادانانی داهاتو ده‌بێت".

ک