زایەڵە-راگەیەندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێم:شەوی٢٠٢٤/١٢/٢ لەئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان (دوو)تیرۆریستی داواکراو لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لەسنووری بانی مەقانی دەستگیربکەن.

تیرۆریستان (م.ا.ح) و (ع.ا.ح) بەماددەی ( ٤ )ی تیرۆر داواکراون لەدادگاکانی عێراق، لەڕابردوودا چەکداری داعش بوون و بەشداری چەند کردەیەکی تیرۆریستان کردووە، پاشان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لەسنووری (بانی مەقان)کردبوو، بەهەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش توانرا دەستگیربکرێن و رووبەڕوی یاسا بکرێنەوە.

ک