زایەڵە-کۆمەڵی دادگەری هۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم و دەڵێت” ڕازینه‌بوون به‌ (تەوتین)ی مووچه هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، دواخستنى مووچه‌ بۆ زیاتر له‌ (60) شه‌ست ڕۆژ، به ‌سته‌مێكى گه‌وره‌ ده‌زانین له سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان، لێپرسراوانى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێم به‌ به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌زانین.

ئاماژە بەوەشدراوە، هه‌موو لایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، له ‌ڕێگه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌وه‌ له‌ به‌غداد، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ كۆتاییهێنان به‌و سته‌مه‌ى له‌سه‌ر مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان هه‌یه‌.

کۆمەڵی دادگەری دەشڵێت” ناشه‌فافى له‌ لیستى فه‌رمانبه‌ران و شاردنه‌وه‌ى داهاتى ناوخۆ ڕازینه‌بوون به‌ (تەوتین)ی مووچه، به‌ هۆكارى ڕاسته‌وخۆى ده‌زانین له‌ دواكه‌وتنى مووچه‌ و نه‌بوونى ئاسۆیه‌كى ڕوون له‌ چاره‌نووسى مووچه‌ى مانگه‌كانى (10، 11، 12)ى 2024.

ک