زایەڵە ـــ هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئافرەتانی وڵاتی ئێران لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتی ئاسیا بە ژاپۆنی دۆڕا.
لە یەکەم ڕۆژی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ئاسیا، هەڵبژاردەی ئافرەتانی وڵاتی ئێران دانی بە دۆڕاندا نا بەرامبەر هەڵبژاردەی بەهێزی ژاپۆن.
خانمانی یاریزانی تۆپی دەستی وڵاتی ئێران کە نیوەی یەکەمیان بە ئەنجامی 15-5 دۆڕاندبوو، لە کۆتاییدا بە ئەنجامی 34-14 ڕکابەرە بەهێزەکەیان بردەوە.
مینا وەتەنپەرەست ، هانیە کەریمی، ساناز ڕەجەبی، ئارەزوو کیانیارە، زەهرا فەقیحی، مێهربان بەدوی ، عەتیە شەهسەواری، ئیسرا زەندی ، حەدیث نوروزی، نەستەرەن فەراهانی، بەهار ئیزاد گەشب، ئیلناز یارموحەمەدی، ستارە ڕەحمانیان، فاتیمە خەلیلی، ئیلناز قاسمی و نگار زیندابۆدی یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئافرەتانی وڵاتی ئێران پێک دێنن.
هیندستان و هۆنگ کۆنگ وەکوو ڕکابەرەکانی دیکەی وڵاتی ئێران دێنە ئەژمار
چوار هەڵبژاردەی یەکەمی ئەو کێبەرکێیانە، بۆ بەشداری پاڵەوانێتی جیهانی ئافرەتانی 2025 سەرکەوتوو دەبن.