زایەڵە ـــ دوو یاریزانی نیشتمانی ڕاکردنی ئێران دوو مەدالیای برۆنزیان لە یارییەکانی ئاسیا بۆ نەژنەوایان لە پێشبڕکێی 5000 مەتریدا بردەوە.

لە بەردەوامی دەیەمین یاریی ئاسیا کە مالیزیا میوانداری دەکات ئەمڕۆ چوارشەممە پێشبڕکێکانی ڕاکردن بەڕێوەچوو کە تێیدا دوو وەرزشوانی وڵاتی ئێران مەدالیای برۆنزیان بردەوە. 

لە پێشبڕکێی 5000 مەتری پیاواندا مێهران سەرفەراز پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و مەدالیای برۆنزی لە ملی هەڵواسی. 

لە بەشی ئافرەتاندا زەهرا چێهرە عالەم بۆ یەکەمجار لە مێژووی وەرزشی ئافرەتانی ئێراندا مەدالیای برۆنزی لە پێشبڕکێی 5000 مەتری بردەوە و بە وێستانن لەسەر پلەی سێیەم کۆتایی بە کارەکەی هێنا.