زایەڵە-بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە میوانداری کردنی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران کۆ ببێتەوە و گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک بکەن.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە بە میوانداری سوودانی دەست پێدەکات و لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش ماددەی 36ـی پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەخرێتە دەنگدان.
بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەتە بە دەنگدان لەسەر هەمواری یەکەمی ماددەی پێنجەمی یاسای پاسەپۆرت ژمارەی 32ـی ساڵی 2015.
هەر لە درێژەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، لە بڕگەی چوارەم کە تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یەکەمی پرۆژە یاسای ژمارەی 13ی ساڵی 2023ـی تایبەت بە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵانی 2023 – 2024 – 2025 دەکرێت، کە لەلایەن لیژنەی داراییەوە پێشکەش کراوە.
دوا بڕگەی کۆبوونەوەکەش، خوێندنەوەی دووەمە بۆ پێنجەمین هەمواری پرۆژە یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی بە ژمارە 14ـی ساڵی 1974 کە لەلایەن لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان ئامادە کراوە.
ک