زایەڵە-ئەندازیار باسط عزیز بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان بۆزایەڵە وتی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٤/١٢/٢٠٢٤ هۆبەکانی چاکسازی (١+٢) ی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کێشەی کارەبای گوندی (قاشتی)یان چارەسەرکرد کە بە هۆی ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر بچڕا بوو.
هاوکات کاری دانانی محویلە و ڕاکێشانی هێڵی #کارەبا و بەستنەوەی بە فیدەری ١٧ ی بەردەوام بۆ پرۆژەی ڕوناکی شەقامی تونێل-ناوبازار ئانجامدا کە لە ئێستادا لە جێبەجێکردن دایە.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان سوپاسی تیمەکانی پۆلیسی هاتووچۆ ی کرد کە لە جێبەجێ کردنی کارەکاندا هاوکاریان بوون.
ک