زایەڵە ـــ گرووپی شخەوانی هەورێ لەسەر بەردەوامی چالاکی گەشتەکانی خۆی، ئەمجارە گەشتێکی سازدا بۆ لووتکەی قەراتۆک و بنسۆران.


بەشێ ڕاگەیاندنی گرووپی هەورێ: تاریك و روونی بەیان، 12 شاخەوانی گروپی شاخەوانی هەورێ لە گوندە جوانەكەی قەڵاسنجەوە دەستییان بە گەشتێكی نوێی شاخەوانی كرد و لەگەلییە جوانەكەی ئاغا ژنەوە بەڕێكەوتین و دوای كەمێك لە شاخڕەوی، لای تابلۆی شاخەوانی جوانەمەرگ م. جەبار پشوویەكی كورتیان وەرگرت.


بەشی ڕاگەیاندن وتی: پاشان بەرەو چاڵە بەفر هەنگاومان نا و لەوێ دیمەنی سپی پۆش بوونی ئەو ناوچەیە هەمووانی دڵخۆشكرد و پاش وچانێكی كورت بەرەو لووتكە جوانەكەی قەراتۆك و بنسۆران كەوتینەڕێ. 


بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: لەو لوتكەیە نانی بەیانیمان خوارد و پاشان بەرەو خاڵی دەستپێك گەڕاینەوە. سوپاس بۆ خوا هەموو شاخەوانەكان بەسەلامەتی گەیشتنەوە بۆ خاڵی دەسپێک.