زایەڵە-رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لەبارەی موچە وەڵامێکی توندی حکومەتی عێراق دەداتەوەو دەڵێت بێزار بووین.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسی ڕایگەیاند ”بابەتی مووچە هیچ بیانوویەكی ئیداری و دارایی نەماوە و هەموو كێشەكان چارەسەر كراون، بۆیە بەغدا ئێستە قسەكەی گۆڕیوە و دەڵێن، بەشی هەرێمی كوردستان هەر ئەوەندەیە و پارەی تر نادەین، لە كاتێكدا مووچە لە هیچ كوێ و هیچ كاتێك ئاوا نەبووە و دەبێت مانگانە بدرێ”.
رێبەر ئەحمەد وتیشی ”ئیتر خەڵك و ئێمەیش بێزار بووین لەم هەڵسوكەوتانە، هیوادارین بە زووترین كات مووچەی مانگانە لە كاتی خۆیدا بدرێت و ئەم برسیكردنەی گەلی كوردستان هەر كەسی لە پشت بێت هەڵە دەكات، چونكە حكوومەتی هەرێم هەرچی لەسەر بووە كردوویەتی و ئەوەی بەغدایش دەیڵێ ڕاست نییە، چونكە بیانووەكانیان بنبڕ كراوە، بۆیە قسەی خۆیان گۆڕی و دەڵێن پارە هەر ئەوەندەیە بۆ هەرێم”.
ک