زایەڵە-بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە رۆژی شەممە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

مامۆستایان ئاماژەیان بەوەکرد، مانگەکانی 10 و 11 دەوام بەبێ کێشە کراوە لەلایەن مامۆستایانەوە، بەڵام هیچ مافێک نەدراوە، بۆیە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

هاوکات، داواشیان لە هاوڵاتییانی هەرێم کرد بەشداریی لە خۆپیشاندانی رۆژی شەممە بکەن، کە خۆیان بە بەشخوراو دەزانن.

مامۆستایان جگە لە مووچە، داوای پلە پەرزکردنەوە دەکەن کە چەندین ساڵە بە بڕیارێک راگیراوە، جگە لەوەش داوای تەوتینی مووچە دەکەن کە بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی مامۆستایانی ناڕازی، حکومەتی هەرێم رێگرە لێی.

جەختیش دەکەنەوە کە دەچنەوە بەغداد و کارە دیبلۆماسییەکان بەردەوامی پێدەدات بۆ جێبەجێکردنی تەوتین لە هەرێمی کوردستان.

ک