زایەڵە- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، سەعات ٨ی ئەمشەو تەرمی ژنێکی لەدایکبووی ١٩٥٣ دانیشتوی گوندی گردجان سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیارە.

راشیگەیاند، بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو ژنە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کە لەدایکبوی ساڵی ١٩٧١ ئەشکەنجەدراوە و بەو هۆیە گیانیلەدەستداوە 

وتیشی، دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە، تەرمەکە ڕادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبار بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە بەردەوامە.

ک