زایەڵە ـ بە دروشمی " لەپێناو شکۆی وشەدا، گەلاوێژ بەردەوامە" بە ئامادەبوونی ژمارەیەك كەسایەتی ئەکادیمیی و بەناوبانگی هەرچوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی و دەرەوە، ئێوارەی ٢٠٢٤/١٢/٥ بیستوحەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ دەستپپێكرد بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین کارو چالاکی هونەریی تێدا پێشکەش دەکرێت بە مەبەستی ئاشناکردن و ناساندنی کلتوری کوردی بە میوانانی هەر چوار پارچەی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی و دەرەوە.
لە چالاكییەكانی یەكەم رۆژی فێستیڤاڵدا کە زیاتر لە 180 کەسایەتی جۆراوجۆر لە نوسەر و ڕوناکبیر و شاعیر و توێژەر لە وڵاتە جیاجیاکانەوە ئامادەبوون ، چەند بەرهەمە شیعرێکی جەمال غەمبار، شاعیر و ڕوناکبیر، کۆنسێرتی هونەرمەند دیاری قەرەداغی و ئۆرکسترای سەمفۆنیای سلێمانی، نمایشی هەڵپەڕکێ، نمایشكران.
چالاکییەکانی دووەم ڕۆژ و سێیەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە تایبەت دەبێت بە تەوەرەکان کە لە "لێکۆڵینەوە و شیعر و چیرۆک پێکهاتوون ، لە سێیەم ڕۆژیشدا خەڵاتی تایبەت بۆ کەسەیاتییە دیارەکانی بواری ئەدەب و ڕۆشنبیری ئامادەکراوە وەک "خەڵاتی زێڕینی کوردستان" كە پێشکەش بە ئەدیبێکی بیانی دەکرێت، "خەڵاتی زێڕینی گەلاوێژ" پێشکەش بە ئەدیبێکی کورد دەکرێت، ئەمەش جگە لە خاڵەتەکانی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکە کە دەدرێت بە دەرچوانی "یەکەم و دووەم و سێیەمی" بواری "لێکۆڵینەوەو شیعر و چیرۆک.
ڤینۆس تۆفیق - سلێمانی
December 06, 2024