زایەڵە ـــ ئەمڕۆ تاکە نوێنەری شمشێربازی ئێران لە خەڵاتی گەورەی ئۆرلێئان لە فەرەنسا ڕووبەڕووی شمشێربازی پۆڵەندی دەبێتەوە.
پێشبڕکێی شمشێربازی خەڵاتی گەورەی فەڕەنسا لە شاری ئۆرلێئان لە دوێنێوە بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ شەممە کۆتایی دێت.
عەلی پاکدامەن، تاکە نوێنەری ئێران لە پاڵەوانێتییەکەدا، ئەمڕۆ کاتژمێر 10:05 بە کاتی ناوخۆ (12:35 بە کاتی ئێران) لە یاریگای زەرد ڕووبەڕووی مارسێل برونیزسکی پۆڵەندی دەبێتەوە.
پاکدامەن لە ڕیزبەندی پێنجەمە و ڕکابەرەکەی لە ڕیزی 60ی ئورلێئان جێگیر بووە.