زایەڵە ـــ هەڵبژاردەی تۆپی دەستی خانمانی وڵاتی ئێران لە یاری پێش کۆتایی پاڵەوانێتی ئاسیا ڕووبەڕووی کۆریا دەبێتەوە.
قۆناغی گرووپەکانی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی خانمانی ئاسیا لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوە دەچێت. هەڵبژاردەی ئێران بە 2 بردنەوە و 1 دۆڕاندن، توانی بە 4 خاڵ لەنێو 4 هەڵبژاردەی یەکەمدا بێت و بۆ جاری سێیەم پشکی جیهانی بردەوە.
هه ڵبژاردەی ئێران ڕۆژی دووشەممه له یاری پێش کۆتایی ڕووبەرووی کۆریای باشوور ده بێتەوە.
ژاپۆن و کازاخستانیش ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
چین لەگەڵ هۆنگ کۆنگ، هیندستان لەگەڵ سەنگاپوریش هەوڵ دەدەن نازناوی پێنجەم تا هەشتەم بەدەست بهێنن.