زایەڵە- هاتوجۆی گەرمیان ڕایگەیاند،پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک گوندی گاکوڵ دوو گیان لەدەستدان و حەوت برینداری لێکەوتەوە، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەمە) دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی مازدا و تۆیۆتا کۆرۆلا، لەنزیک گوندی گاکوڵ پێکیانداداوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسیش برینداربوون.
لە ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە دووکەسیش بریندابوون، پێنج بریندارەکەی دیکە لە ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتاکەدابوون.
بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە شێواز و هۆکاری ڕووداوەکە تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە سەر ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
ک