زایەڵە - لە ئەستەنبوڵ تەقینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و 3 کەسیش برینداربوون.

تەقینەوەکە لە ژێرزەمینی باڵەخانەیەکی 14 نهۆمی لە ناحیەی بەیلکدوزو لە ئەستەنبوڵ ڕوویداوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە ناو بینایەکدا لە ئەستەنبوڵی تورکیا، کەسێک کوژرا و 3 کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ شەممە 7/12/2024، تەقینەوەیەک لە ژێرزەمینی باڵەخانەیەکی 14 نهۆمی لە ناحیەی بەیلکدوزو لە ئەستەنبوڵ ڕوویداوە.

بە پێی میدیاکانی تورکیا، دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی پزیشکی و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکە کەسێک کوژراوە و 3 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە بەهۆی گازەوە ڕوویداوە.

پۆلیس دەڵێ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.