زایەڵە- جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی بەغدا بەرامبەر هەرێمی كوردستان ئەنجامی دەدات شەڕفرۆشتن و بیانووگرتنە، چونكە بەرپرسانی سیاسی لە عێراق لەناوخۆیاندا كێشەو گرفتیان هەیە بەڵام فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێم باجی ئەو ناكۆكیانە دەدەن بۆیە داوا دەكەم داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا نەكرێتەوە.

د. بەشیر حەدا،جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاندووە: ئەوەی بەغدا بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان دەیكات شەڕ فرۆشتن و بیانوو پێ گرتنە، هەوڵێكە بۆ لەقاڵبدانی هەرێمی كوردستان و لاوازكردنی هەرێمی كوردستان، نەدانی مووچەیش پێوەندی بەوەوە هەیە كە حكوومەتی هەرێم لاواز بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمەی دەگوزەرێت ئەوە هەوڵێكە بۆشكست پێهێنانی حكوومەتەكەی سوودانی، ئەمە شەڕێكی سیاسییە و بۆ خۆیانی دەكەن و هەرێمی كوردستانیشیان كردووە بە قۆچی قوربانی، دەنا ئەو هەموو بڕیارە هەیە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە، رێككەوتنە سیاسییەكان كراون، بۆچی مووچە نادەن و نانێرن ئەگەر بابەتەكە لاوازكردنی هەرێم نییە.

جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستووەتەڕوو،دڵنیام فشاری زۆر لەسەر سودانی هەیە بۆ ئەوەی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەنێرێت، ، بەڵام یاسا رێگەی پێداوە و دەسەڵاتی هەیە لە مادەی 60ی یاسای بودجە و چەند یاسایەكی ئیدارەی دارایی دەڵێت، ئەگەر هاتوو یەكێك لەو سێكتەرانە جا سێكتەری دەرمانە یان بەشەخۆراك و مووچە ئەگەر هاتوو كورتهێنان هەبوو لە هەر ساڵێكدا ئەنجوومەنی وەزیران بۆی هەیە پارەیەكی زیاتر تەرخان بكات بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانە، كورتییەك لە مووچەی هەرێم روویداوە بۆچی پڕی ناكەنەوە.

د. بەشیر ئەوەشی وتووە، داوا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم ئەو داهاتی ناوخۆیەی كە هەیەتی نەیداتەوە بە بەغدا و لەگەڵ ئەو پارەی كە بەغدا ناردویەتی بیداتە مووچە باشترە لەو چاوەڕاونییەی بەغدا، ئەو چاوەڕوانییە مووچەخۆر تووشی ناڕەحەتی دەكات، ناكرێت دوو مانگە مووچە نەدراوە.

ک