زایەڵە - سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، زیاتر له‌ 700 ئه‌ندام و ئه‌فسه‌ری سوپای سوریا له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری قائیمه‌وه‌ له‌ دیوی پارێزگای ئه‌نباره‌وه‌ چونه‌ته‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌.

 به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار، زیاتر له‌ 700 ئه‌ندام كه‌ سه‌رباز و ئه‌فسه‌ریشیان تێدایه‌، له‌ سوپای سوریا له‌ ڕێگه‌ی قائیمه‌وه‌ چونه‌ته‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه‌ ڕێگه‌یان پێدرا بچنه‌ ناو خاكی عێراقه‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ی له‌ سوریا دروستبوه‌.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای ئه‌نبار، گه‌یشتنی یه‌كه‌كانی سوپای سوریای بۆ سنوری عێراق پشتڕاستكرده‌وه‌ وڕایگەیاند كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌بێ ده‌ستوه‌ردانیان پێشوازییان لێكردون.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رپرسانی ناوخۆیی و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندوه‌، "ده‌یان سه‌ربازی سوری به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوریی قائیمه‌وه‌ چونه‌ته‌ عێراقه‌وه‌".

ک