زایەڵە ـــ ئەفسانەی پورتوگالی هەموو ساڵێک ئەوەندەی کڕینی خانوویەکی گەورە لە مەدرید، پارە خەرجی فڕۆکەکەی دەکات.
" هەموو ساڵێ 2 ملیۆن دۆلار تێچووی فڕۆکەکەی ڕۆناڵدۆ"، ئەمە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئیسپانی Ace سەبارەت بە تێچووی بەرزی ئەفسانەی ڕێئال بۆ بەکارهێنانی فڕۆکەی تایبەتی خۆی.
ئەفسانەی پورتوگالی ئەوەندەی پارە لە فڕۆکەکەی خەرج دەکات ئەوەندەی لە 5 ئۆتۆمبێلی فیراری لە ساڵێکدا خەرج دەکات.
ڕۆناڵدۆ ئێستا لە خولی سعودیە بۆ یانەی نەسر یاری دەکات و پڕداهاتترین یاریزان و وەرزشکارە لە جیهاندا بە داهاتی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ دێتە ئەژمار.
بڵاوکراوەی ئیسپانی نووسیویەتی فڕۆکەی تایبەتی ڕۆناڵدۆ نرخەکەی 73 ملیۆن دۆلارە و 19 ئەندامی دەستەی فڕۆکەوانەکەی هەیە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی مەدرید ڕۆناڵدۆ ساڵانە 200 کاتژمێر دەفڕێت و نزیکەی 100 گەشت دەکات.