زایەڵە-بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی مانگرتنیان لە کارکردن ڕاگەیاند، هۆشداریش دەدەنە حکومەتی هەرێم لە دواکەوتنى زیاتری مووچەکانیان.
بەیانی ئەمڕۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆی سلێمانی مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی نزیکەى دوو مانگە ڕۆژە مووچەکانیان پێنەدراوە.
لە ئێستادا کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ کارەکانى هاووڵاتییانیان ڕاگرتوووە و مامەڵەکانی هاوڵاتییان جێبەجێ ناکەن.
نزیکەی دوو مانگە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی دەیان وەرنەگرتووە و تا ئێستا وادەی دابەشکردنەکەی دیاری نەکراوە.
ک