زیەڵە-لەو بارەوە پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: تەرمی ژنێک بەناوی (ش،ف، أ) لە دایکبووی ساڵی 1998 پیشە ژنی ماڵ دانیشتووی قەزای حاجیاوا گەڕەکی 5ی ئازار گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە کە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە دیاربووە.

راشیگەیاندووە: "بەپێی ووتەی شایەدەکان دوای گەڕانەوەی تاوانلێکراو بۆ ماڵی باوکی و دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ باوکی لە ئەنجامدا باوکی بەناوی(ف، أ، ح) لە دایکبووی ساڵی 1967دانیشتووی قەزای حاجیاوا گەڕەکی کوردستان دەستڕێژی گولـلەی لە تاوانلێکراو کردووەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.


ئەوەشی خستووەتەڕوو: "تەرمی کوژراوەکە دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەس وکاری کرایەوە و بە بڕیاری دادوەر هەریەک لە باوکی تاوانلێکراو بە پێی مادەی 405 لە یاسایی سزادانی عێڕاقی) و هاوسەرەکەی بەناوی(ڕ، ئ، ح) بەپێی مادەی (405 بەدەلالەتی مادەی 47 و 48) لە یاسای سزادانی عێڕاقی دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوا."

ک