زایەڵە- ڕۆژنامەی ئەفکار بڵاوی کردەوە:وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت به پێشهاتەکانی سوریا رایگەیاند، دەبێت چارەنووس و ئایندەی ئەم وڵاته تەنها له لایەن گەلی سوریاوه بێت، بەبێ دەستێوەردانی هێزی دەرەکی.

ئێران جەختی له یەکپارچەیی خاکی سوریا کردەوە و پشتیوانی لە کۆتایی هاتنی ململانێ سەربازییەکان لە زووترین کات و دەستپێکردنی وتوێژە نیشتمانییەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر کرد.

ئێران بە پێویستی دەزانێت، ئاسایشی هاووڵاتیانی سوریا و پاراستنی شوێنە پیرۆز و دیپلۆماسییەکان مسۆگەر بکات و وتی، بەردەوام دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا و یارمەتی بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەم وڵاتەدا دەدات.

بەرەبەیانیی دوێنی ، 08-12-2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان  بە دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا

ک