زایەڵە ـــ ئەفسانەی تۆپی پێی پورتوگالی و یانەی مانچستەر یونایتد لە تەمەنی 38 ساڵیدا پێڵاوەکانی هەڵواسی.
کاتژمێرێک لەمەوبەر نانی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی پورتوگال و یانەی مانچستەر یونایتد ماڵئاوایی لە دنیای تۆپی پێ کرد
نانی کە بە بلیمەتییەکەی لە مانچستەر یونایتد ناوبانگی دەرکرد، هەروەها یاری بۆ یانەکانی سپۆرتینگ، فەنەرباخچە، ڤالێنسیا، ئۆرلاندۆ سیتی، مێلبۆرن ڤیکتۆری و ئەدانا دەمیرسپۆر کردووە.
توانی 4 جار لەگەڵ مانچستەر یونایتد خولی ئینگلیزی بباتەوە. هەروەها لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە یاری کۆتایی مۆسکۆ ئەوروپای بردەوە و لە چێڵسی بردەوە.
نانی هەروەها ئەستێرەی پورتوگال بوو لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بۆ بردنەوەی یۆرۆی 2016.
لە پەیامێکدا گوتی "کاتی ماڵئاواییە، بڕیارم داوە کۆتایی بە کارەکەم بهێنم. کاتێکی زۆر خۆش بوو و دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەم کە یارمەتیان دام و پشتگیریان کردم لە ماوەی کارکردنم کە زیاتر لە 20 ساڵی خایاند و چەندین یادەوەری لەبیرنەکراوی بۆ هێنام. کاتی ئەوە هاتووە لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانم هەڵبدەمەوە و تەرکیز لەسەر ئامانج و خەونی نوێ بکەم. بەمزووانه دەتانبینمەوە!