زایەڵە ـــ ڕۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان "کاریگەری وێرانکەری" بەدوای خۆیدا هێنا.
"قەیرانی هێڵی هێرشبردنی پاریس بەبێ ئێمباپێ"، ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی Equipe ی فەڕەنسی ئەمڕۆ دووشەممەیە.
ئێمباپێ گۆڵکاری مێژووی یانە فەرەنسیەکەیە و 235 گۆڵی بۆ پاریس سانجێرمان تۆمارکردووە.
ئەستێرەی فەڕەنسی هاوینی ڕابردوو دوای پێنج وەرز لە یاریکردن لەگەڵ پاریسییەکان یانەکەی بەجێهێشت و بەرەو ڕێئالی مەدرید ڕۆیشت.
سەرەتا پاریس هەوڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی ئەستێرەیەک دەدات کە هەموو وەرزێک 40 گۆڵی بۆ تیپەکە تۆمار دەکرد، بەڵام پێدەچێت پڕۆژەکە شکستی هێنابێت.
گۆڤاری ئێکیپ دەنووسێت کە ئێنریکە ئەرکی ئێمباپێ لە هێڵی هێرشبردندا بە پێنج هێرشبەرەکەی سپاردووە، بەڵام هێڵی هێرشبەری پاریس تا ئێستا "لە پێنج یاریی لیگی پاڵەوانانی ئەورووپا نەیتوانیوە یەک گۆڵ تۆمار بکات".
بەگوێرەی راپۆرتی میدیاکانی فەڕەنسا ئێمباپێ چەکی کوشندەی پاریس بووە و "لەگەڵ ڕۆیشتنی ئەم ئەستێرەیە، ئێنریکە کەوتووەتە نێۆ قەیرانێکی گەورەوە".