زایەڵە - سەردەشت رەفیق بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ زایەڵە وتی،ئاگاداری ئەو زیندانیانی سیاسی دەکەینەوە کە پێشتر فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە لە وەجبەکانی (6،7،8) و مینحەی مانگانەی 10 ساڵەکەیان وەرگرتووە، تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنی زەوییەکەیان، سبەینێ سێشەممە سەعات 9:00ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی رۆشنبیری ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەویی نیشتەجێبوون".
وتیشی،پێدانی زەوییەکان بەشێوەی تیروپشک دەبێت و، ئەوەی سوومەند نەبووبێت پێدانی زەوی دەیگرێتەوە،
ڕونیشیکردەوە،لە وەجبەی پێشوودا شارەوانی سلێمانی 492 پارچە زەوی دیکەی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشكرد.
ک