زایەڵە-میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌شیر له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌حریری شامه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی سوریا ده‌ستنیشان کراوە و راسپێردراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2024، ده‌سته‌ی ته‌حریری شام محەمەد ئه‌لبه‌شیر وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر ده‌ستنیشانکردووە.

ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەیەک هات بۆ دیاریکردنی ڕێکخستنەکانی گواستنەوەی دەسەڵات و دوورکەوتنەوە لە سوریا نەچێتە دۆخی پشێووی، کە لە نێوان فەرماندەی بەشی ئۆپەراسیۆنی چەکداری ئۆپۆزسیۆن، ئەحمەد ئەلشەرا، ئەلبەشیر و محەمەد جەلالی سەرۆک وەزیران حکومەتی پێشووی رژێم ئەنجام درا.

ئەوەش لە كاتێكدایە بەرەبەیانیی دوێنی 8ی کانونی یەکەمی 2024 هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی رژێمی بەشار ئەسەد هێنا.

ک