زایەڵە - سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌ڵێنیان داوه‌ نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕن و له‌و به‌ڵێنه‌ش په‌شیمان نابنه‌وه‌؛ ده‌شڵێت، به‌رزاییه‌كانی "جۆلان" تاهه‌تایه‌ به‌شێك ده‌بێت له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.

بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووشه‌ممه‌، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ قودس به‌ڕێوه‌ چوو، سوپاسی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكای كرد كه‌ له‌ نێوان ساڵانی 2017 – 2021 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، دانی به‌ پرۆسه‌ی لكاندنی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی به‌ ئیسرائیله‌وه‌ نا. گوتیشی: جۆلان تاهه‌تایه‌ به‌شێك ده‌بێت له‌ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.

بنیامین ناتانیاهۆ له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا گوتی: "هه‌روه‌كوو به‌ڵێنمان دابوو نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕین."