زایەڵە ـــ بەرپرسێکی باڵای فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان ئاشکرایکرد، فیدراسیۆنی شاخەوانیی وەکوو ئۆرگانێکی فەرمی سەرپەرشتی کردنی وەرزشە جیاوازەکانی شاخ و شاخەوانیی لە کوردستاندا، لە داھاتوویەکی نزیکدا دەبێتە خاوەنی بارەگای فەرمی خۆی.
"ھێمن ئەمین"سکرتێری فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان، بە ھاوکاری و دەستپێشخەری "دەزگای ڕوانگە"، لە ماوەیەکی نزیکدا دەبێتە خاوەنی بارەگای فەرمی خۆی و بارەگاکەیش لە شاری ھەولێر دەبێت.
ھێمن ئەمین ڕوونی کردەوە"بۆ باشتر بەڕێوەچوونی ئیشوکارە ئیداری و ھوونەرییەکان، پێویستی زۆرمان بە بوونی بارەگایەک ھەبوو، خۆشبەختانە دەزگای ڕوانگە ئەو ئەرکەی وەئەستۆی خۆی گرت و لە ئێستادا ئەو بارەگایە ئیشی تێدادەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا کارەکانی تەواو دەبن".
سکرتێری فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان، سوپاسی بێ پایانی بەڕێز «ئیدریس نێچیرڤان بارزانی » و بەڕێوەبەرانی دەزگای ڕوانگەی کرد کە بۆ ئەو ھەنگاوە گرنگە ھاوکاری فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستانیان کردووە.