زایەڵە-بەشێکی بژمێرەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان، دەستەیەکیان دامەزراندووە و داوای دامەزراندن دەکەن.

مەحموود عوسمان، جێبەجێکاری سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان،ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ بژمێرەکان کردووە بۆ کاتێکی دیاریکراو و، ناچار نین بە دامەزراندنیان.

"بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە هەرێمی کوردستان کارمەندی پێویستیان هەیە و داوای دامەزراندنی کەس نەکراوە، بەڵام هەندێک کات بۆ رووپێوییەک یان سەرژمێری کارمەندمان پێویست بووبێت بە گرێبەست وەرمانگرتوون و دواتر کە کاریان تەواو بووە، سوپاسمان کردوون."

"ئەوەی هەیە؛ گریبەستەکە بۆ داهاتووی خۆیان و سیڤییەکانیان لە هەرشوێنێک کار بکەن باشە و دەتوانن سوودی لێببینن، نەوەکو داوای دامەزراندن بکەن."

ک