زایەڵە- ماوەی شەش ساڵە پێشانگەی نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی دەكرێتەوە، بەڕێوەبەری راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی لە لێدوانێكیدا دەڵێت ،لەم 11 رۆژەدا نزیكەی نیو ملیۆن كەس سەردانی پێشانگەكەیان كردووە.


ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند ، لە ماوەی 11 رۆژی شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب، لەلایەن 200 ناوەندی ناوخۆی و نێودەوڵەتییەوە 40 هەزار ناونیشان و نۆ ملیۆن كتێب لە پێشانگەكەدا نمایش كران.

دووپاتی كردەوە سەرەڕای قەیرانی دارایی، ڕێژەی فرۆشتن و سەردانیكاران بەراورد بەساڵانی تر بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی ئاشكراشی كرد، لەم 11 رۆژەدا نزیكەی نیو ملیۆن كەس سەردانی پێشانگەكەیان كردووە.

رۆژی 28ی تشرینی دووەمی 2024 شەشەمین خولی پێشانگەی نێودەدەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب، بە بەشداریی 200 دەزگا و ناوەندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی كرایەوە و ماوەی 11 رۆژ بەردەوام بوو.

ک