زایەڵە-دوای شەڕ و پێکدادانێکی سەختی دوو هەفتەیی، بە پێی رێککەوتنێکی ئەمەریکی، شەڕڤانان لە شاری مەنبەجی رۆژئاوای فورات کشانەوە.
بەهۆی نەمانی باڵادەستیی ڕوسیا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا، تورکیا بەتەواوی کۆنترۆڵی ئاسمانی مەنبجی کردووە و دوو هەفتەیە بێ پسانەوە بۆردومانی شەڕڤانان دەکات.
میدیای ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە تاکتیکی شەڕڤانان لە شەڕەکەدا بریتیبوو لە ڕاکێشانی چەکدارەکان بۆ ناو شارەکە تا بەر لە کشانەوە زۆرترین زیانیان پێ بگەیەنن.
لەو ماوەیەدا هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا زیانێکی ئێجگار زۆریان بەرکەوت و بە دەیانیان لێ کوژراوە. لە ئێستاشدا شەڕ لە بەنداوی تشرین بەردەوامە.