زایەڵە ــ دوو خانمە وەرزشوانی  وڵاتی ئێران وەکوو  باشترین یاریزانانی تۆپی دەستی ئاسیا دێنە ئەژمار.


فاتمە خەلیلی و نەستەرەن فەراهانی یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی خانمانی ئێران لەنێو حەوت یاریزانی یەکەمی بیستەمین پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ئافرەتانی ئاسیا جێگیر بوون.

ئەمە یەکەمجارە لەمێژووی تۆپی دەستی ئێراندا دوو یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی خانمان لەنێو باشترین یاریزانانی تۆپی دەستی ئافرەتان لەئاسیا دابنرێن و بێگومان دەتوانرێت بەنیشانەیەکی درەوشاوە بۆ پێشکەوتنی تۆپی دەستی ئافرەتان لەوڵاتی ئێراندا دابنرێت. 

یاریزانانی هەڵبژاردە بەهێزەکانی ئاسیا لەوانە ژاپۆن، کۆریای باشوور و کازاخستان لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەن. 

شێرە کچانی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی ئێران کە بۆ سێیەم جار لەسەر یەک گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ئافرەتانی ئاسیا لە 20 مین پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ئافرەتانی ئاسیا، شانازیەکی دیکەی بۆ گەشەسەندنی تۆپی دەستی وڵاتی ئێرانیان بەدەستهێنا و لەنێو پاڵەوانە یەکەمەکانی ئاسیا وەستاون. شانازییەک کە دەگەڕێتەوە بۆ هەموو کۆمەڵگەی تۆپی دەستی ئێران.


جێی ئاماژەیه 20مین پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ئافرەتانی ئاسیا چەند خولەک لەمەوپێش به ڕێوڕەسمێکدا کۆتایی پێهات و تێدا ژاپۆن لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی 24-25 ڕکابەرە کۆنەکەی کۆریای باشووری بردەوە و دوای چەندین ساڵ لەسەر یەکەم سەکۆی ئاسیا وەستا.