زایەڵە- پشتیوان ابراهیم شارەزای کەشناسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند ،شەپۆلێکی باران بارین و بەفر و سەرما لە شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی ۱۲-۱۳ / ۱۲ / ۲۰۲٤ هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە لە شەوی ۱٥/۱۲/۲۰۲٤ کۆتایی دێت .
وتیشی،سەرەتا لە سنورەکانی پاڕێزگای دهۆک دەست پێ دەکات و پاشان بەپێی کات دەگاتە ناوچەکانی دیکەی هەرێم و بارانەکە مامناوەندە و بە شێوازی پچر پچڕ و هەندێ کات بارانی بەخوڕ دەبێت و ڕێژەی بارانەکە بەپێی ناوچەکان جیاوازە .
ڕونیشیکردەوە،هەر وەها بەهۆی دابەزینی بارستە هەوایکی ساردی جەمسەری بۆ سەرناوچەکانمان لە ۱٦/۱۲/۲۰۲٤ بەدواوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە هەروەها بەفر ناوچە شاخاوییەکان دەباڕێت .
باسی لەوەشکرد،پلەکانی گەرما 8 پلە لە ڕۆژدا بەپێی ناوچەکان دەست بەنزمەبونەوە دەکات و لە شەوان زۆڕبەی ناوچەکان دەچێتە ژێر سفری سەدی و بەستن و شەختە ڕوودەدات .
هێمای بەوەشکرد،لەم شەپۆلەشدا خێرایی با لە 20 کلم بۆ 35 کلم دەبێت و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات لە ناوچە شاخاوییەکان خێرایی با زیاترە .
ک