زایەڵە- فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، ڕۆژی سێشەممە 11ی کانوونی یەکەم، پێش ئەوەی بەرەو شوێنی کارەکەی بەڕێبکەوێت، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران سەید عەباس عێراقچی کۆبووەوە.

 ئەسەدی بڕیارە لەجێگەی نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتی پێشووی ئێران لە هەولێر وەک کونسوڵی نوێ دەست بەکار بێت.

له کۆبوونه وه که یدا لەگەڵ عێراقچی ئەسەدی پلانه پێشنیارکراوه کانی بۆ ئەو پۆسته نوێیەی خسته ڕوو.

لەو دیدارەدا  عێراقچی ئاماژەی بەپەیوەندییە زۆر باشەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق وەک دوو وڵاتی دراوسێ و موسڵمان کرد و تەئکیدیشی لەسەر پێویستی قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان لەبوارەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کەلتووری و سوود وەرگرتن لە تواناکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەباشترین شێوە کردەوە بەلەبەرچاوگرتنی زۆری هاوبەشی نێوان خەڵکی ئەم هەرێمە و ئێران.

فەرامەرز ئەسەدی مێژوویەکی زۆری کارکردنی له کونسوڵخانه ی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی هەیە.

ک