زایەڵە ـــ سعودیە بە فەرمی وەکوو میوانداری مۆندیالی 2034 دەستنیشان کرا.
بەگوێرەی ئینفانتینۆ، سەرۆکایەتی فیفا، مۆندیالی 2023 لە سعودیە بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی گرنگە بۆ میوانداریکردنی سعودیە ئەوەیە کەش و هەوا لەهاویندا زۆر گەرم بێت و ڕەنگە وەک قەتەر لەزستاندا جارێکیتر مۆندیال بەڕێوەبچێت.
سعودیە میوانداری تیپەکان دەکات لە شارەکانی ڕیاز و جددە و نیوم و ئەلخوبار و ئەبها.
هەروەها سێ وڵاتی ئیسپانیا، پورتوگال و مەراکیش میوانداریی مۆندیالی 2030یان لە ئەستۆ گرتووە. بێگومان سێ یاری یەکەمی ئەم پاڵەوانێتییە شکۆدارە بەبۆنەی سەدهەمین ساڵیادی مۆندیالەوە لەئۆرۆگوای و ئەرجەنتین و پاراگوای بەڕێوەدەچێت و یارییەکانی تریش لەلایەن ئیسپانیا و پورتوگال و مەراکیشەوە میوانداری دەکرێن.