زایەڵە-ڕۆژنامەی دەستور بڵاوی کردەوە: گۆڕانکارییە خێراکانى سوریا محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراقی ناچارکردووە بچێتە وڵاتى ئوردن و پێکەوە مەترسییەکانى پەڕینەوەى کێشەکانى ئەو وڵاتە بۆ عێراق و ئوردن تاوتوێ بکەن.
عێراق ترسى لە داهاتووى حکومەتى سوریا هەیە و دەترسێت کاریگەری لەسەر عێراق دروستبکات، هەردوو وڵات سنوورێکى فراوانیان بە سوریاوە هەیە،
بۆشایی ئەمنى و ئیداریی لە سوریا دەبێتە مایەى کێشە بۆ هەردوو وڵات، بەو هۆیەشەوە گروپە توندڕەوەکان ببوژێنەوە و دزە بکەنە نێو خاکی هەردوولا،
ئەوە لە کاتێکدا عێراق زیاتر لە 600 کیلۆمەتر سنووری بە سوریاوە هەیەو زیاتر لە 280 هەزار پەنابەرى لەعێراقدا ماونەتەوە.
بەرەبەیانیی ، 08-12-2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا.
ک