زایەڵە - لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە، مسعود عەبدولخالق توێژەر لەسیاسەتی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لەدوای ڕوخانی بەشار ئەسەد هەروەک دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە کە دەکەوێ تەواوی دام و دەزگاو جومگەکانی حکومەت دەکەون توشی بۆشاییەک دەبن ماوەیەکی دورو درێژ ئارامی نابێت.
ڕاشیگەیاند: لەئێستادا تەحریرشام هەندێک گوتاری عەقڵانی هەیە، بەڵام ئاگای لەوەیە کەتەنها نیە، داعش لەولایە، جەیش حڕ هەیە، ئیسلامی توندڕەو هەیە، نەتەوەپەرستی توندڕەوهەیە.
وتیشی، تورکیا تەداخولەکەی یەکجار زۆر گەورەو فراوانە، وڵاتانی تریش، ئیسرائیل هاتۆتە پێش، کەواتە سوریا ئارامی نابێت، تاماوەیەکی دورودرێژ، ڕەنگە چەند شەڕوپێکدادانێک ڕوو بدات.
مسعود عەبدولخالق ئەوەشی خستەڕوو،ئەوەی گرنگە ئێستا ئەوانە نیازی ئەوەیان نیەشۆڕش بۆجێگایەکی تر بنێرن وەناشینێرن، بەتایبەتی ئەوبەشەی کەکورد بۆتە سەنگەرێکی زۆرباش بۆپارێزگاری لەوڵاتانی کوردستان و عێراق کەتیرۆریستان نەتوانن بگەنە ئەوێ، هیچ هێزێک وەک ئەو نەبۆتە سەنگەرێکی باش بۆئەمانەتی عێراق وکوردستان و دەوڵەتەکانی تر.
ک