زایەڵە-محەمەد زیادى، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند:به‌هۆی ده‌سته‌وه‌ستانی په‌رله‌مان له‌ ئاست پڕۆژه‌یاسا گرنگ و ناكۆكه‌كان، خواستێک هەبووە داوا له‌ سەرۆکایەتی په‌رله‌مان بكرێت، كۆتایی به‌كاره‌كانی بهێنێت و وڵات بچێته‌ ناو هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌وه‌.

په‌رله‌مان لە ماوەی درێژکردنەوەی ماوەی یاسادانان، نەیتوانی یاسای گرنگ ده‌ربكات،

كاریش له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ بكات كه‌ جێی ناكۆكی سیاسین، بۆیه‌ گه‌ربێتو په‌كخستنی ڕۆڵی په‌رله‌مان له‌ دوای پشووی وه‌رزی یاسادانان به‌شێوه‌ی ڕابردوو به‌رده‌وام بێت و ئه‌وكات ئیمزا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ كۆده‌كه‌ینه‌وه‌ و كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و دیاریكردنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ده‌كه‌ین.

ک