زایەڵە-مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە، ئەم رەوشەی ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر کورد، پێویستە هێزە کوردییەکان پێکەوە دانیشن و رای خۆیان یەکبخەن".
هەڵەیە بەشێکی کورد لەگەڵ ئیئتیلافی سووریا بن و بە جیا بچنە شام و بەشەکەی دیکەش کە لەسەر خاکدان و هێزیان هەیە تەنیا بمێننەوە و پێیوایە ئەمە زیانە بۆ کورد.
"پێویستە هەڵوێستی کورد یەک بێت، ئەو ئەزموونەی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیەتی ئێمە دووبارەی نەکەینەوە. لەنێوخۆدا هەر کێشەیەکمان هەبێت، با لە شام یەکبین".
"دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانیش هاوکار بن و هەڵوێستێکی ئەرێنییان هەبێت بۆ ئەوەی ئێمەش بتوانین هەڵوێستی هێزە کوردییەکان لە رۆژئاڤا یەکبخەین و بەهێزەوە لەگەڵ شام دانوستاندن بکەین".
ک
December 13, 2024