زایەڵە-وەزارەتی ئابووری سویسرا ڕایگەیاند: لە ساڵی 2011 سویسرا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتنێکیان پەسەندکرد، کە بەهۆیەوە ئەسەد و هاوبەشەکانی کرانە ئامانج، ئەویش بەهۆی ئەو پێشێلکارییە بەربڵاوانەی مافی مرۆڤ بوو کە لەلایەن حکوومەتەکەیەوە دەکرا.
ئەم سەروەت و سامانە ڕاستەوخۆ هی ئەسەد نییە، پێشتریش ڕۆژنامەی "نۆ زوریچەر زایتونگ" بڵاویکردبوویەوە، سەروەت و سامانی سووریا لە سیستەمی بانکی سویسرا کەمە.
پێشتر دامەزراوە داراییەکانی سویسرا، 130 ملیۆن فرانکی سویسری کە دەکاتە 147 ملیۆن دۆلاریان لە سەروەت و سامانی سووریا بلۆککردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەرەبەیانیی ، 08-12-2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە ڕاگیران.
ک