زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی جیهانیی کاراتێ تا کۆتایی ساڵی 2024 ناوی 5 باشترین کاراتێی کارانی کێشی قورس (+84 کیلۆگرام)ی ڕاگەیاند و ناوی ساڵح ئابازەری لەنێو ناوەکاندا ڕاگەیەندراوە.


بەم پێیە، ساڵح ئابازەری پاڵەوانی شایستەی وڵاتی ئێران کە لە مۆندیالی ئیسپانیا مەدالیای زیوی تیپەکان، لە پاڵەوانێتی ئاسیا لە چین، زێڕی تاکەکەسی و برۆنز لە پاڵەوانێتی ئاسیا لە چین، زێڕی کاراتێ وەن لە یۆنان، بڕۆنز لە کاراتێ وەن لە قێبرس، و زێڕ لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی رووسیای لە 2024 بە 3250 خاڵەوە بەدەست هێناوە، لە سەر پلەی سێیەمی ئەو لیستەیە کە فیدراسیۆنی کاراتێی جیهانی ڕاگەیاندووە.

تاریق مەحمود تەها لە میسر لە پێشەوەی کێشەکانە و ئانس بۆستانزیک لە بۆسنییەوە لە پلەی دووەمدایە.

ئەنجێلۆ ڤسیچ لە کروات و ریزڤان تالیبۆڤ لە ئۆکراین لە پلەی چوارەم و پێنجەم لە ریزبەندیەکەدا هاتوون.