زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی تۆپی باسکەی جیهان دوایین ڕیزبەندی تەمەنی گەنجانی لە دوو بەشی کۆڕان و کچاندا ڕاگەیاند.


بەگوێرەی دوایین ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی باسکە (FIBA) بۆ تەمەنی گەنجان، هەڵبژاردەی کوڕانی ئێران لە پلەی بیست و سێیەمی جیهاندایە و لە پێش وڵاتانی ئاسیایی وەک ژاپۆن (26ی جیهان) و کۆریای باشوور (31ی جیهانیدا) دێت.

بەگوێرەی ریزبەندی فیدراسیۆنی جیهانی، هەڵبژاردەکانی ئەمریکا، ئیسپانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، سربیا، تورکیا، ئوسترالیا، لیتوانیا، ئەڵمانیا و کەنەدا بە ترتیب لە پلەی یەکەم تا دەیەمدان.

هه ڵبژاردەی کوڕانی ئێران له ڕیزبەندی ئاسیا له پێش ژاپۆن و کۆریای باشوور و فلیپین و لوبنان و هیندستان و ئوردن دێت، ئوسترالیا، نیوزلەندا و چینیش لە ڕیزبەندی ڕێنکینگی قۆڕنەی کۆندا لە پلەی یەکەم تا سێیەمدا جێگیر بوون.

هه ڵبژاردەی ئافرەتانی ئێران له ڕیزبەندی 65ی جیهان و له ئاسیا 13هەمین بوو.